ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
15 - سەفەر - 1443 کۆچی
22 - 09 - 2021 زایینی
11:30 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=361948
____________


گرنگ لە خەلیفەی اللە مەهدی..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر پێغەمبەری اللە و هەموو موسڵمانان لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە لەجیهانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەمە..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم لەبەر خۆشەویستی اللە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان و هەموو موسڵمانان، جا با سەرنجتان بۆ بەشەر لەسەر بەیادهێنانەوەیان بێت لەوەی کەوا بینیان بەچاوی سەریان لە هەڵهاتنی بەدری مانگی سەفەر بەگوێرەی درک کردنەکە لەدوای ئاوابوونی خۆری دووشەم؛ کە نیشانەیەکی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانیە بەگوێرەی هەڵهاتنی مانگ لەهەموو جیهان لەڕۆژی دووشەممە 20 - 9 - 2021، وەبەهەمان شێوە بەدری دەستپێکی فەلەکی جیهانی مانگەکە بەحسابەکانی دەستپێکی فەلەکیە فیزیاییەکەی بەهۆی ڕووداوی ئیقتیران بەر لە ئاوابوونی خۆرو ئاوابوونی هیلال لەدوای ئاوابوونی خۆر؛ ئەم دوو مەرجە سەرەکیانەی کەوا هاتنەجێ بەر لەئاوابوونی خۆری سێشەممەی شەوی چوارشەم، جا ئەمە ڕێسایەکی سەرەکی فیزیایی گەردوونیە هەرلەوەتەی اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَآيَةٌ لَّهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ ‎﴿٣٧﴾‏ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ‎﴿٣٨﴾‏ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ‎﴿٣٩﴾‏ لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ‎﴿٤٠﴾ ‏} صدق الله العظيم [يس].

وە (العرجونُ القديمُ) بریتیە لەڕووی مانگ بەر لە مەنزڵەکانی ڕۆشنایی؛ ئەوکاتەی مانگ دەگەڕێتەوە سەرشێوازە کۆنەکەی جا (پەپکەی مانگ بەتەواوی) تاریک دەبێت لەبەرئەوەی لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوە لە ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە ئەوکاتەی مانگ ڕێکی خۆر دەبێتەوە) جا ڕووی مانگ بەتەواوی تاریک دەبێت بە تاریکاییەکی تەواوی شاراوە لەکۆتایی مانگە بەسەرچووەکە، وە لەدوای ڕووداوی ئیقتیرانی مەرکەزی لە (العرجون القديم) دا لەخۆر جیا دەبێتەوە بەرەو خۆرهەڵات تاکو ئاوا دەبێت لەدوای ئاوابوونی خۆر بۆ ئەوەی هیلالی مانگە تازەکە دروست ببێت کە تەمەنی لە دوانزە کاتژمێر کەمتر نەبێت لەدوای ڕوودانی جیابوونەوەکەی لەخۆر جا ئەوکاتە هیلالی یەکەم دەبیندرێت لە هەموو جیهان لەدوای ئاوابوونی خۆر، جا ئەمە ڕێسایەکی گەردوونی فیزیاییە بۆ دەستپێکی مانگەکان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە هەرلەوکاتەوەی اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە، وە بەهەمان شێوە لەبەرواری سەرجەم زانایانی فەلەکی لەبەشەر بەسەرجەمیانەوە (بەموسڵمان و بێباوەڕەوە) کەوا پشتڕاستکراوەتەوە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو لەکتێبەکانی پێشوترو پاشترەکان لەلای زانایە فەلەکیە فیزیاییەکان بەهەموویانەوە ئەوانەی ئەمە دەزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەوەی مەرجەکانی دەستپێکی مانگی فەلەکی بریتیە لە: ڕوودانی ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە مانگ ڕێکی خۆر بێت) بەر لە ئاوابوونی خۆر، وە ئاوابوونی هیلالیش لەدوای ئاوابوونی خۆرەکەیە، وەبەهەمان شێوە تەمەنی هیلالەکە مابێتەوە؛ مابێتەوەش بەمانای دووریەکەی لە ئاوابوونی خۆرەوە، هەرلەبەرئەمەش چاوەڕێی هەڵهاتنی مانگی بەدر دەکەن لەهەموو جیهان لەڕۆژی سێشەممەدا 21 - 9 - 2021.

وەبەهەمان شێوە بەیادهێنانەوەیان بە بەدری شەوەکە بەگوێرەی هەڵهاتنی مانگ لەهەموو جیهان بەحسابی بینینی هیلال دەستپێکە شەرعیە حەقەکەی کەوا بریتیە لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 22 - 9 - 2021 شەوی پێنج شەم بەحەق، جا ئەوەی حەقیش بوو لەپابەندبوون بەبینینی دەستپێکی شەرعی مانگەکە بریتیە لە شانشینی مەغریبی عەرەبی؛ جا لەمەدا ئەوان تەنها کەسن کەوا هێشتا دەستگرتوون بە فەرمانەکەی اللە دەربارەی بینینی شەرعی هیلالی مانگ (کە بۆیان حساب دەکرێت)، وە هەندێ جاریش نەفام و نەزانەکان ئەوانەی چاویان وەکو ئاسن تیژ دەبینێت تووشی فیتنەیان دەکەن بەبینینی درۆوە، وە ئەوە کەم دەکەنەوە کە ڕوودەدات بەڵام ئەوەی سەیرە دەربارەیان ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی حەقیان بۆ ڕوون بوویەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە هەر لەخودی مەغریبی عەرەبیدا ئەی کەواتە لەبەرچی دانپێدانانەکەیان ڕاناگەیەنن بە ڕووداوی مەرج و نیشانەیەک لەمەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت وەکو پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ فەرموودەکەی محمد پێغەمبەری اللە بە فەرمانی اللە بەڕاگەیاندنی خەڵکی جیهان بە ڕووداوێک کە ئەگەر هاتەجێ لەکۆتا زەماندا ئەوا مانای ئەوەیە خۆر درکی کردووە بەمانگ جا ئەمە لە مەرج و نیشانەیەکی گەورەیە جا ئەوکاتیش ئەستوربوونی هیلال ڕوودەدات لەبەرئەوەی هیلالی دووشەوەیە؟! جا اللە مەهدی ناصر محمد ی ڕەوانەکردووە تاکو ببێتە بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە و بەڕاستدانەری فەرموودەکانی محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت - وە لەسەر ئەرزی واقعدا بیسەلمێنین لەهەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستیە فیزیاییەکان، وە بەهەمان شێوە حوکم و دادوەری دەکەین لەنێوان زانایانی ئایینی لەهەموو ئەوانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن.

خۆ ئەگەر شوێنی فەرمانەکەی اللە و پێغەمبەرەکەی کەوتبان ئەوا بەڕۆژوو نەدەبوون هەتا ئەوکاتەی هیلالی مانگیان دەبینی جا ئەوکاتەش بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕوون دەبوویەوە کە بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ لەبەرئەوەی ئەوکاتە باس و خواس و بڕیاری چاودێری کردنی هیلال کۆتایی پێدێت جا هەرگیز ئەوانەی چاودێری مانگ دەکەن نایبینن؛ بەڵکو بۆ سەرجەم خەڵکی لەیەکەم بینینی هیلالی مانگەکەدا بەئەستوری دەردەکەوێت لەبەرئەوەی (کە لەیەکەم بینیندا دەردەکەوێت) دووشەوەیە وە ئاواش نابێت تەنها لە کاتی نوێژی مەغریبدا نەبێت لەکاتێکیشدا هێشتا بەڕۆژوو نەبوونە، جا لەپاش ئەوە بۆ موسڵمانان ئەستوربوونی مانگ بەحەق ڕوون دەبێتەوە لەسەر ئەرزی واقع (کە دووشەوە یان سێ شەوەیە) جا بۆیان ڕووندەبێتەوە کە بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ جا تێیپەڕاندووە، جا لەپاش ئەوە دەڵێن: "اللە و پێغەمبەرەکەی و خەلیفەکەی ڕاستیان کرد بەوەی بەڕاستی خۆر درکی کردووە بەمانگ بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت"، ًبەڵام اللە مان بەسە لەسەر بەربەستدانەرو بەدرۆزانەکان مژدەشیان پێدەدەین بەسزایەکی بەئێش.

ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من ڕامگەیاند بەدرێژایی چەندین ساڵ بەوەی فەرمانت پێکردووم پێی بانگیان بکەم لەڕێی ئینتەرنێتی جیهانیەوەو دەڵێم: ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی خۆر درکی بەمانگ کرد وە هیلال لەدایک بوو بەر لەخۆرگیران وە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا مانگ بووە بەهیلال جا ڕاکەن بەرەو لای اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بەرلەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت" جا بەدرۆیان زانیم! جا ئەگەر بەندەکەت لەڕاستگۆیانە ئەوا سەرم بخە بەوەی کەوا بەدرۆی دەزانن، وە ئەگەر درۆزنیشم ئەوا درۆکە لەسەر خۆم دەکەوێت بەڕاستیش دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوەی درۆ لەسەر اللە هەڵدەبەستێت وە دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوەی نیشانەکانی اللە ی بەدرۆ زانی ئەگەر ناصر محمد یەمانی لەڕاستگۆیان بوو؛ ئەگەر بەڕاستی خەلیفەی اللە ی هەڵبژێردراو بێت لەلایەن تۆوە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد جا بەڕاستی ئەوا حەقە لەسەر اللە دەرم بخات بەسزایەکی بەئێش بەسەر هەموو ئەوەی خۆی بەزل و گەورە دەگرێت لەسەر خەلیفەی اللە مەهدی و سەرپێچی اللە و پێغەمبەرەکەی و خەلیفەکەی دەکات وە خۆی بەزل و گەورە گرتووە لەسەر بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان، جا چاوەڕوان بن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەداو لەنێو ئێوەدا لە چاوەڕوانانم بۆ حوکمەکەی اللە لەنێوان من و بەدرۆزانەکانی بانگەوازەکەم هەموویان لەخەڵکی جیهان و بەدرۆزانەکانی قورئانی گەورەی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە کە بریتیە لەخودی ئەو قورئانە گەورەیەی هەمان بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی یە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ ‎﴿٤٣﴾ } صدق الله العظيم [الرعد].

جا لەدوای ئەوەدا بەچ وتەو گوفتارێکی تر بڕوادێنن؟! یاخود دەڵێن بیستمان و سەرپێچیمان کرد؟! جا حوکم و دادوەری هەر بۆ اللە یە کەوا چاکترینی جیاکەرەوەکانە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________