ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 06 - 1435 کۆچی
02 - 04 - 2014 زایینی
02:33 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...12#post_137912
ــــــــــــــــــــ


شاهێدی دان بەوەی (وە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە ناصر محمد یەمانی) تەنها لەکاتی بەڕاستدانان و بەیعەت پێدان لەسەرتان پێویستە بیڵێن و ناچێتە ڕیزی ئەو وشانەی لە بانگدان و ئیقامەدا دەوترێت..

اقتباس المشاركة :
بسم اللە الرحمن الرحیم، السلام علیکم ورحمة لله وبركاته،
السلام ُعلى إمام الأمه كاشف الغمه صاحب علم الكتاب الناصر لنبينا محمد صلى الله عليه وسلم ..
الحمد لله الذي هدانا الى الحق بعد ان كنا تائهين ضائعين مذنبين منيبين ونسال الله سبحانه وتعالى ان يزيدنا هدى وكافة الانصار الاخيار وان يتجاوز عنا ذنوبنا ويدخلنا في رحمته التي وسعت كل شيء انه غفور رحيم .
لي تدخل بسيط يا اخواني! هناك من الانصار من يكتب على توقيعه لفظ الشهادة بهذا الشكل! ( أشهد أن لا إله إلا الله وأشهـد أن محــمداً رسول الله وأشهد أن ناصر محمد هو المهدي المنتظر)
فهل هذا جائز؟ اسال فقط لتوضيح الامور لنا جميعا لاننا كلنا نؤمن ونشهد بان الامام هو المهدي المنتظر. لكن هل يجوز ان ندخل هذه العبارة على لفظ التشهد؟
انتهى الاقتباس
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر .
دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و کەس و کارە چاکەکانیان لەیەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە و هەموو باوەڕداران، جا لەدوای ئەمە..

ئەی بەندە (ئافرەتەکەی) اللە شاهێدی دان بەوەی (وە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە ناصر محمد یەمانی) تەنها لەکاتی بەڕاستدانان و بەیعەت پێدان لەسەرتان پێویستە بیڵێن لەبەرئەوەی اللە نە ئیمام مەهدی ڕەوانە کردووە بەپێغەمبەر نە بەنێردراوێکی تازە تاکو بیخەنە ڕیزی ئەم دوو شاهێدیەی کەوا لەکاتی بانگ و ئیقامەی نوێژەکاندا دەوترێن؛ بەڵکو ئیمامێکە لە چاکەکاران.
اللە ش لێتان ڕازی بێت و ڕازیتان بکات وە اللە بەیعەتەکەتان لێ قبوڵ بکات و بەیعەتی سەرجەم ئەو گەلەش قبوڵ بکات کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وە اللە من و ئێوەش جێگیر بکات لەسەر ڕێگای ڕاست.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________