ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 ک
01-29 -2009 مـ
01:43 بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5087
ـــــــــــــــــ

سوێند دەخۆم بە اللە بەوەی کەوا من دەزانم بەڕاستی تۆ شەیتانێکی نەفرەتلێکراوی و ڕقیشت لەحەق دەبێتەوە..

ئەی (علم الجهاد) دواتر حەقیقەتی ئومەتەکەت دەناسینەوە لەدوای دەرکەوتن ، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی تۆ لە شەیتانە بەشەرەکانی لەوانەی کە ئەگەر ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر وەئەگەر ڕێگای گومڕایی و بەتاڵ ببینن ئەوا دەیگرنە بەر وە ئەوکەسە دەکەن بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت ئەوانە مەلعونن و نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، وەمنیش نکۆڵیم لەوە نەکردووە کەوا اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت بەڵام دڵی ئینسانەکە لادەدات بەگوێرەی ھەڵبژاردنی کەسەکە خۆی جا ئەگەر ھیدایەتی بوێت و بگەڕێتەوە بۆ لای اللە و ملکەچ بێت بەدڵسۆزی بۆلای اللە و بگەڕێت بەدوای حەقدا ئەوا اللە ش ھیدایەتی دەدات ھەروەکو چۆن ھیدایەتی ئەو ئیبراھیمەی دا کەوا گەڕایەوە لای اللە بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی وە گەڕا بەدوای حەق و لە اللە ی دەویست کەوا ھیدایەتی بدات وە وتی بەڕاستی من نەخۆشم (لەپەرۆشی بۆ ھیدایەت) خۆ ئەگەر بێتو پەروەردگارم ھیدایەتم نەدات ئەوا بەڕاستی لەگەلی زاڵم و ستەمکاران دەبم ئەوەش لەبەرئەوەی دەیویست کەوا حەق بپەرستێت نەوەک جگە لەحەق پاشان ئەوەبوو اللە ش ھیدایەتی دا بۆ لای حەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُواْ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱلله لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ (69)} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بە الله به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

ھەتا ئەوکاتەی کە اللە ھیدایەتی دا بۆ لای حەق لەدوای ئەوەی گەڕایەوە لای اللە و ملکەچ بوو بەدڵسۆزی بۆی وە بەدوای حەقدا گەڕا بە بەدواداگەڕانێکی فکری پاش ئەوەش اللە ھیدایەتی دا بۆ لای خۆی جا وتی ڕووی خۆم کردە ئەوکەسەی کەوا ئاسمانەکان و زەوی بەدی ھێناوە بە موسڵمانی و بێ ئەملاو ئەولا وە من لەموشریک و ھاوبەشدانەران نیم، کەواتە ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە بەڵام اللە دەیەوێت کەوا بگەڕێیەوە لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی جا ئەویش ھیدایەتت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست ئەوەش لەبەرئەوەی ھەر اللە یە کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت. لەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە بۆ نموونە: بەڕاستی زۆرێک لەموسڵمانان نایانبینی کەوا نوێژ بکەن ھەرچەندە کەوا دەشزانن بەوەی ئەوەی کەوا نوێژ نەکات چارەنوسەکەی ئاگرەو خراپترین شوێنیشە کەوا تێیدا بمێنیەوە، جا ئایا ئەو زانستەیان ھیچ سودێکی بەوان گەیاندووە بەوەی کەوا اللە حەقەو زیندووکردنەوە حەقەو بەھەشت حەقەو ئاگریش حەقەو محمد پێغەمبەری اللە ش حەقەو قورئان حەقە؟ جا ئەوان دەزانن بەوە وە ئیمانیشیان پێی ھەیە بەڵام ھۆکاری ھیدایەت نەدرانیان بریتی یە لەوەی کەوا ئەوان نەگەڕاونەتەوە بۆ لای اللە بەملکەچبوون و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوەش لەبەرئەوەی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت جا چۆنی بوێت دڵەکەی بەو شێوە لادەدات بەڵام بەبێ ستەم کردن لەخەڵکی، بەڵکو ئەواتەی کەوا لادەدەن و حەقیان ناوێت ئەوا اللە ش دلەکانیان لادەدا، جا ئەو بەیان و ڕوونکردنەوەیە تۆی زۆر تووڕە کردووە لەبەرئەوەی ناتەوێت کەوا خەڵکی ھیدایەت بدرێن بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، جا ئەوەی کەوا نەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی ئەوا ھەرگیز اللە لێی خۆشنابێت وەھەرگیزیش ھیدایەتی نادات ئەی (علم الجهاد). اللە ی گەورەش فەرموویەتی :{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚإِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ اللە ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره‌ نائومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی اللە به‌ڕاستی اللە له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت چونکه بێگومان ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆزو میهره‌بانیشه‌ (٥٣) هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

جا لە اللە بترسەو پارێزگاربە ئەمە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لە بنچینەی کتێبەکەی اللە جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر]، فانظر لقول الله تعالى: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە یە و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥) نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یان بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

جا ئایا حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەو نەفسەی کەوا دواتر دەڵێت ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدابامایە ئەوا لە اللە ترس و پارێزگاران دەبووم؟ جا دواتر حوججەو بەڵگەکەی اللە لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەدۆزیەوە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤).

جا ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە، بەڵام داوای ھیدایەت لە اللە بکە وە بگەڕێوە بۆلای بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی ئەویش ھدایەتت دەدات بۆ لای، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە، هه‌رکه‌سێك که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ (18)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لا تَشْعُرُونَ (55)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات (٥٤) به‌رده‌وام شوێنی چاكترینی ئه‌وه‌ بکه‌ون که له‌لایه‌ن اللە وە ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان پێش ئه‌وه‌ی سزاو ئازاری کتوپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن (٥٥).

وەھا ئەوە من چاکترین و باشترین قسەم بۆ ھێنای وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکاننم بۆ ڕەوان و ئاشکرا کردی بۆ نەزان و زاناکان، جا ئەگەر تۆ ھیدایەتت ناوێت ئەی (علم الجهاد) وە دەتەوێت کەوا درۆو بوختان ھەڵببەستی لەسەر اللە و دەڵێی بەڕاستی اللە بەقسەکردنی ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ کردووی! جا ئەوە سوێند بە اللە کەس قسەی لەگەڵ نەکردووی تەنھا شەیتانی نەفرەت لێکراو نەبێت وە ھیدایەتیش نادات بۆ ڕێگای ڕاست و ڕێگاکەشت لێ خوارو خێچ دەکات، جا نەخێرو ھەرگیزاو ھەرگیز شوێنی ھەواو ئارەزووەکەت ناکەوم وەھەرگیز درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵنابەستم وەکو تۆ، جا کتێبێکی تر بوونی نی یە وەکو وایددەنێی! جا بەڕاستیش بە کاروبارەکەی تۆم زانی لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بەڕاستی تۆ لەشەیتانە بەشەرەکانی لەیەھود، وەبەھەمان شێوە نەسیمی بانگەشەکار بۆ ڕێگای شەیتانی نەفرەتلێکراو، وەئەگەر لەسەرەتای شەودا کاروبارەکەمتان بەڕاست دانا ئەوا کوفرتان کردووە لەکۆتایی یەکەی جا ئێوە بەو شێوەیە دەتانەوێت ئەو بەسەرخەرانەی کەوا حەقیان بەڕاست داناوە توشی فیتنە بکەن بەڵکو پاشگەزببنەوە لە بەڕاستدانان و شوێنکەوتنی حەق وەک ئێوە جا ئاگاداربن وێنەی ئێوە وەکو وێنەی یاوەرو دۆست و ئەولیاکانتانە لە پێش ئێوەدا ئەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (72)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه‌) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران دابەزێندراوە‌ به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌.

وەھا ئەوە من حەقیقەت و ڕاستی ئێوەم ڕوونکردەوە جا ئەوەی دەیەوێت شوێنتان بکەوێت با ئەوە بکات، وە ئەوەشی کەوا دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت با ئەوە بکات، حوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یە بەڕاستی ئەو چاکترینی دادوەرەکانە.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
برای بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ