ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎26 - 04 - 1434 کۆچی
‎08 - 03 - 2013 زایینی
‎04:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=89375
‎ــــــــــــــــــــــ


سەیری ڕێگای ڕاست و دروست و حەق بکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەم فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی نە لەلایەن اللە وەن نە لە لایەن نێردراوەکەی..

‎بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دروودو سڵاوی لەسەر بدەن وە لەسەر هەموویان و کەس و کارە چاکەکانیان، لەدوای ئەمە..

‎ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە ئەگەر دەتانزانی چەندە کارەکە سوک و ئاسانە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان وەک ئەم دوو فەرموودەیەی کە بەدرۆو بوختانکردنەوە لەسەر پێغەمبەرەوە دراوەتە پاڵی، کە بەم شێوەیە:

[وفي صحيح مسلم عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: استأذنت ربي أن أستغفر لأمي، فلم يأذن لي، واستأذنته أن أزور قبرها، فأذن لي.
‎وفيه أيضاً عن أنس أن رجلاً قال: يا رسول الله، أين أبي؟ قال: في النار، فلما قضى دعاه، فقال: إن أبي وأباك في النار]
انتهى.

‎جا وەرن با ھەڵسین بە نیشاندانی ئەم دوو فەرموودەیە بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا ئەگەر ھاتوو چەند ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرامان بینی بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بە گشتی کە بە دژو پێچەوانە بۆ ئەم دوو فەرموودەیە هاتبن ئەوا بەڕاستی ئەو کاتە زانیومانە ھەردوو فەرموودەکە ھەڵبەستراون لەسەر پێغەمبەر. جا ئێستاش بۆ جێبەجێکردنەکەی بۆ بەڕاستدانان:

‎جا ئایا ھەنگاوی یەکەم چی یە کە پێویستە لەسەرمان لێی بگەڕێین لە قورئانی گەورە؟ جا ئەمەش ھەنگاوی یەکەم بۆ ئێوە، سەرەتا پێویستە لەسەرمان لە قورئان بگەڕێین بەوەی ئایا پێشتر پێغەمبەرانێک ڕەوانەکراون بۆ لای عبداللە ی کوڕی عەبدولموتەڵیب و ئامینەی کچی وەھەب و خەڵکەکانیان؟ جا ئێوەش دەزانن ئەمانە دایک و باوکی محمد نێردراوی اللە بوون دروودو سڵاوی اللە لەسەر ئەوو ئەوانیش بێت. جا لەپاش ئەمە وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يس ﴿1﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿3﴾ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿4﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿5﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿6﴾} صدق الله العظيم [يس].

‎جا ئەمە مانای ئەوەیە بەڕاستی اللە نێردراوێکی ڕەوانە نەکردووە بۆ لایان تا ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی اللە بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەن. وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا دەبێت ئەوەی مردبێت لەم باوک و باپیرانە لە پێش ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە بۆیان؛ جا ئایا دەبێت دواتر اللە سزایان بدات جا بیانخاتە ئاگرەوە ھەرچەندە نێردراوێکیشی بۆیان ڕەوانە نەکردبوو؟ جا لەپاش ئەمە وەڵامەکە ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە مەحکەمی کتێب، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولًا} صدق الله العظيم [الإسراء:15].

‎کەواتە ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە بۆ موسڵمانان ڕوونبوویەوە، جا ئەمە ستەم و ھەڵبەستراوو درۆیەکی گەورەیە کە بیروباوەڕتان وابێت بەوەی باوکی محمد -نێردراوی اللە- ئەو دایکەشی کە لێی بووە لە ئاگردان، بەڵکو بۆتان ڕوون بوویەوە ئەوان لە سزادراوان نین. جا لە اللە بترسن و گوێڕایەڵیم بکەن وە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە بدەنەوە تا حوکم بکەین لە نێوانتان لەسەر ئەو شتانەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی، پاشان له دڵ و ده‌روونتان هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نەبێت لە به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بڕیار دەدەم لە نێوانتان بە حوکمی اللە و به‌ ته‌واوی خۆتان بەدەستەوە بدەن بۆی و و ڕازیی بن پێی.

‎وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
‎براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــــــ